کوردستانی
لەسلێمانی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، كەسێكیان دەستگیركردووە بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرو بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە تێیدا هاتووە "بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردن بە هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی هێزەكانمان كەسێكی لە شاری سلێمانی دەستگیركردوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو كەسە ناوی (ف،ص،ل) و تەمەنی 42 ساڵە و رەگەزی نێرە و پیشەی كاسپە، بەپێی ماددەی 14ی لە یاسای سزادانی عیراقی بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو بازرگانە سزای ماددیش دراوە بە بڕی 450 هەزار دیناری عیراق لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو".