ئەدەب و هونەر

عادل ئیمام له‌ ئاهه‌نگێكدا هه‌وادارانى نیگه‌ران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل ئیمام له‌ ئاهه‌نگێكدا هه‌وادارانى نیگه‌ران ده‌كات
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندى بوارى كۆمیدی و سینه‌مای میسریی، عادل ئیمام نیگه‌رانى لاى هه‌وادارانى دروستكرد، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ى خوشكه‌زاكه‌یدا ئاماده‌نه‌بوو.

له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرى خوشكه‌زاكه‌یدا له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانى میسردا، هه‌واداران و ئاماده‌بووانى ئاهه‌نگه‌كه‌ نیگه‌رانى خۆیان نیشاندا به‌ ئاماده‌نه‌بوونى عادل ئیمام له‌و ئاهه‌نگه‌دا.

عیسام ئیمام، براى عادل ئیمام و باوكى كچه‌كه‌ له‌ باره‌ى ئاماده‌نه‌بوونیی عادل ئیمامى برای رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌ندروستى زۆرباشه‌، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسى كۆرۆنا كه‌ گومانده‌كرێت به‌ركه‌وته‌ بێت پێى باشبووه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌ پێناو سه‌لامه‌تى هه‌موواندا.

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سینه‌ما و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانى میسر به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگى  فه‌ره‌جى خوشكه‌زاى عادل ئیمامدا كرد كه‌ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بازرگانى میسر مه‌حمود عه‌بدول نه‌بى دا كرد.

دیاترین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌شدارییان كرد، بریتى بوون له‌ ده‌رهێنه‌ر رامى ئیمام، یوسرا، لێبلبه‌، هانى ره‌مزى ، فیفى عه‌بدۆ ، ئه‌شره‌ف زه‌كى.

ر. ئ




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان