کوردستانی

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنیەکانی دەکاتەوە و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 1ى ئازاری 2020ی راگه‌یاند.

د.رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1.

هەروەها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 1ى ئازاری 2020ی راگه‌یاند، کە به‌مشێوه‌یه‌ دەبێت:

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.

سێیه‌م: وتارى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق.

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان