کوردستانی
خاڵێکی سنووری دیکەی هەرێمی کوردستان داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی خاڵی سنوری سێمێلکا بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەی ئەو خاڵە سنورییەی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخست بۆ ماوەیەکی نادیار.
بەڕێوەبەرایەتی خاڵی سنوری سێمێلکا بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەی ئەو خاڵە سنورییەی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخست بۆ ماوەیەکی نادیار.
باز ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەروازەی خاڵی سنوری سێمێلکا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی دەروازەی خاڵی سنوری سیمێلکای داو ئێمەش فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لەهەندێک حاڵەتی تایبەت هەتا ماوەیەکی نادیار خالە سنورییەکە بەڕووی هاولاتیاندا دادەخرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لەخاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان داخراون بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لەخاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان داخراون بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.