کوردستانی
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیار لەسەر سکرتێر و جێگری سکرتێری حزبەکەی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامی هەیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیادەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بدرێت.
رزگار حاجی حەمە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا تەنها گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە یەکێتییەوە کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەست بە هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی بکرێت، هەروەها بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕم دابەشکراوە بەسەر ئەنداماندا بۆ ئەوەی ئەو شوێنەی مەبەستیانە خۆیان کاندید بکەن بۆیان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەکانی پێشووتری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا و هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووشدا بڕیار لەسەر سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیادەری ئەنجومەنی سەرکرداتەتیی یەکێتی بدرێت.