کوردستانی
سبەینێ مووچەی مانگی حەوتی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ مووچەی مانگی تەمووزی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە لیواکانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 1ی ئابی 2022 مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو "لیستی مووچەی سەرجەم لیواکان ئامادەییە و ئەمڕۆ لەلایەن ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگەوە چەکی مووچەیان پێدەدرێت و سبەینێ دابەشدەکرێت".
س.ر

بیروڕا