راپۆرت
شەڕی توركیا و ئێران لەسەر خاكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توركیا لە واشنتۆن هەڵمەتێكی دیپلۆماسی دەستپێكردووە بۆ روونكردنەوەی هەڵوێستی وڵاتەكەی بەرانبەر سوریا و عیراق، جەختی لەوەشكردووەتەوە هەوڵدەدات بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی كورد لە نزیك سنوورەكانی باشووری توركیا، جگە لەوەش كاردەكات بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچانە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلحەدەس هاتووە "توركیا، كێشەی بوونی هێزەكانی كوردی بەدرێژایی سنووری باشوور هەیە، هەروەها بە ئەمەریكییەكانی وتووە بابەتەكە رەهەندی دیكەیشی وەرگرتووە بۆ نموونە بوونی هێزی ئێرانی لە نزیك سنوورەكانی توركیا و عیراق".
"هێرشی سەربازیی توركیا نزیكە"
لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵات، شاندی توركیا جەختی لەوە كردووەتەوە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ باكووری رۆژهەڵاتی سوریا نزیكە و بە هیچ شێوەیەك توركیا لێی پاشگەزنابێتەوە ئەویش لەبەر چەندین هۆكار، هەروەها توركیا بە هەموو شێوەیەك بوونی چەكدارانی كورد لەسەر سنوورەكانی رەتدەكاتەوە".
"هەسەدە تیرۆریستن"
شاندی توركیا لە واشنتۆن بە بەرپرسانی ئەمەریكا راگەیاندووە "هێزەكانی سوریای دیموكرات سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانن و نابێت بمێنن، یان بەلایەنی كەمەوە بە زووترین كات لەسەر سنوورەكانی توركیا دووربخرێنەوە".
بەپێی رێككەوتنێكی نێوان توركیا و ئەمەریكا و رووسیا دەبوو هێزەكانی ئەمەریكا و رووسیا لەسەر سنوورەكانی نێوان سوریا و توركیا بڵاوەپێبكرێن و بە درێژایی 30 كیلۆمەتر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سنوور دوربخرێنەوە، بەڵام رێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێ نەكراوە و توركیا دەڵێت "مۆسكۆ و واشنتۆن لە جێبەجێكردنی ئەركەكیاندا شكستیان هێناوە".
"تەعریبی رۆژئاوای كوردستان و خۆسەپاندن"
بۆ خۆ جێگیركردنی زیاتری لەسەر خاكی سوریا لەڕووی سەربازی و سیاسییەوە، توركیا بیانووی زۆر دەخاتەڕوو كە بەهۆیانەوە دەیەوێت ئامادەیی زیاتری لەسەر خاكی سوریا هەبێت.
توركیا دەڵێت هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر سنوور ستەم لە هاوڵاتییانی سوریا دەكەن، هەروەها ئەو سورییانەش دەچەوسێننەوە كە نزیكن توركیاوە.
بیانوویەكی دیكەی سوریا ئەوەیە كەوا ناتوانن چیتر كێشەی زۆری ئاوارەكانی سوریا چارەسەربكەن، بۆیە باشترین رێگە كە توركیا دەتوانێت بیكات ئەوەیە ئاوارەكانی سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان "توركیا سورە لەسەر ناردنەوەی ئاوارەكانی سوریا و نیشتەجێكردنیان لەسەر هێڵەكانی سنوور و دروستكردنی پشتوێنەیەكی ئەمنی بەدرێژایی سنوور، ئەوەش دەبێتە ناوچەیەكی سەقامگیر لەنێوان توركیا و هێزەكانی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات".
"ئەمەریكا دەستبەرداری هەسەدە نابێت"
ئەوەی ئەمەریكییەكان لایان قورسە و لەئێستادا ناتوانن بیكەن دەستبەرداربوونە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە زۆرینەیان كوردن، چونكە هێزێكی رێكخراون و هاوپەیمانی ئەمەریكان، هەروەها یارمەتی ئەمەریكییەكان دەدەن بۆ كۆنترۆڵكردنی داعشە دەستگیركراوەكان و خێزانەكانیان لەنێو كەمپەكاندا".
جۆن كێربی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە نیگەرانە لە هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر باكووری رۆژهەڵاتی سوریا "پرۆسەكە مەترسیی لەسەر ئاسایشی دانیشتووان و هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعش دروستدەكات".
لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە كەناڵی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەسی وتووە "ئەمەریكا نیگەرانە لە ئەگەری زیادكردنی چالاكییە سەربازییەكانی توركیا لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا و نیگەرانیشە لەوەی بەسەر دانیشتووانی ئەوێدا بێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی وتووە"هەڵوێستی ئەمەریكا نەگۆڕاوە و بەردەوام پشتیوانی روونەدانی شەڕدەكەین و دژی ئاڵۆزبوونی بارودۆخەكەین".
راشیگەیاندووە "پێویستە هەموو لایەنەكان پابەندی ئاگربەست ببن و هەوڵی پاراستن و باشتركردنی سەقامگیریی بدەن لە سوریا بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی سیاسی ناكۆكییەكانی نێوانیان".
"هەسەدە هاوپەیمانی ئەسەد و ئێرانە و مەترسییە بۆ ئەمەریكا"
توركیا جەختی لەوەكردووەتەوە "هێزەكانی سوریای دیموكرات" هاوپەیمانێكی باش نین بۆ ئەمەریكییەكان ئەویش بەهۆی كرانەوەیان بەڕووی حكومەتی سوریا و نزیكبوونەوەی نێوانیان، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا بوونی مەترسییەكی لەو بابەتەدا بە ئەمەركییەكان راگەیاندووە "هەسەدە تەنها پەیوەندی لەگەڵ حكومەتی سوریا دورست نەكردووەتەوە، بەڵكو دەرگەی بەڕووی ئەو هێزانەشدا كردووەتە كە ئێرانین یان نزیكن لە ئێران".
بەپێی راپۆرتەكەی ماڵپەڕی ئەلحەدەس توركیا ئەوەشی بە ئەمەریكییەكان راگەیاندووە، سوپای پاسدارانی ئێران دەیەوێت هەیمەنەی خۆی بگەیەنێتە سنووری توركیا ئیتر بەهۆی بوونی راستەوخۆی سەربازییەوە بێت یان لە رێگەی هەواڵگرییەوە، ئەوەش مەترسیدارە، چونكە ئێران لە رێگەی عیراق و سوریاوە ئامادەیی تەواوەتی دەبێت لە نزیك سنوورەكانی توركیا.
توركەكان ئەوەشیان وتووە ئەو كێشانەی لەسەر سنووری عیراق و توركیا دەبینرێن تەنها مەسەلەی بوونی بنكەی سەربازیی توركیا نییە لەسەر خاكی عیراق هێندەی ئەوەی رووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان سوپای توركیا و ئەو هێزانەی سەر سوپای پاسدارانی ئێرانین كە دەیانەوێت كۆتایی بە بوونی سەربازیی توركیا لەو ناوچانە بهێنن.
خ.غ