راپۆرت

"نیشتمانی شین".. ئەو نەخشە نوێیەی گڕی بەردایەوە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یۆنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


"نیشتمانی شین".. ئەو نەخشە نوێیەی گڕی بەردایەوە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یۆنان
مەودا میدیا-

لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و لێدوانی رۆژنامەوانی شەڕی نێوان توركیا و یۆنان پێینایە قۆناغێكی گەرمترەوە، هۆكاری ئەم شەڕە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەییە كە پارتێكی راستڕەوی توندڕەوە، كاتێك نەخشەیەكی توركیای پێشكەش بە بەرپرسی باڵی سەربازیی پارتەكەی كە بە رێكخراوی "گورگە بۆرەكان" ناسراون و لەسەر ئاستی زۆر وڵات و لایەن بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناودەبرێن.

بۆ نەخشەكە ئەو شەڕەی هەڵگیرساند؟
نەخشەكەی دەوڵەت باخچەلی كە پێشكەشی بەرپرسێكی پارتەكەی كرد، ژمارەیەك دوورگەی یۆنانی لەخۆگرتووە بەشێوەیەك لەناو نەخشەی توركیادان وەكو دوورگەكانی كریت و رودس و لیسفۆس و خەیوس و سامۆس و چەند دوورگەیەكی دیكەش، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆژەی "نیشتمانی شین"دا.

موسا ئۆزوگورلو، چاودێری سیاسی تایبەتمەند لە كاروباری نێودەوڵەتی دەڵێت "ناكۆكییەكانی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە سەریهەڵدایەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو نەخشەیە پێش دوو هەفتە بڵاوكرایەوە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە توركیا بەكردەوە دەیەوێت سەروەریی خۆی بەسەر ئەو دوورگانەدا بسەپێنێت و بیخاتە ناو نەخشەیەی خۆیەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلعەربییە، ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "سەرەڕای ئەوەی ئەنقەرە داوای ئەو دوورگانەی لە یۆنان كردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ وەرگرتنەوەی نەناوە".
نەخشەكە ئاماژەیەكیشە بۆ ئەوەی كەوا توركیا ئامانجی ئەوەیە دەست بگرێت بەسەر ئەو دوورگانەدا، نامەیەكی روونیشە بۆ ئەوەی ئەگەر یۆنان هەر هەڵەیەك بكات، توركیا دەست بەسەر ئەو دوورگانەدا دەگرێت.
   
"یۆنان هەستی بەوەكردووە كە توركیا ویستی ئەوەی هەیە سەروەریی خۆی بەسەر ئەو دوورگانەدا بسەپێنێت، بۆیە بەشێوەیەكی زۆر تووند مامەڵە لەگەڵ ئەو نەخشە و بابەتەدا دەكات"، موسا ئۆزوگورلو بەو شێوەیە بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە قسەی كردووە. 

ناكۆكیی نێوان توركیا و یۆنان كە هاوكات هەردوو دەوڵەت ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆن، دەگەڕێتەوە بۆ چەندین دەیەی پێشتر و زۆر بابەتی ناكۆكی لەسەری نێوانیان هەیە وەكو "دیاریكردنی سنووری دەریایی، مافی دەرهێنانی نەوت و غاز، دوورگەی قوبرسی دابەشكراو"، ئەوەش لە رابردوودا بووەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوانیاندا.
خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان