کوردستانی
کێشەی ئەفسەرە ریفراندۆمچییەکانی کەرکوک کۆتایی هات و سزا نادرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات کێشەی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان کردبوو کۆتایی هاتووە و سزا نادرێن.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بۆئەوەی کێشەی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان کردبو بەیەکجاری کۆتایی پێبێت لیژنەیەکمان رەوانەی کەرکوک کرد و بەیەکجاری دۆسیەکانیان داخراو بێتاوان لەقەلەم دران، هەر ئەفسەرێک ماوە و کێشەی هەیە تا سێ کاتژمیری دیکە دەتوانن سەردانی ئەو لیژنەیە بکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێک سزا بدریت لەسەر کێشەی سیاسی یان نەتەوەیی، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەلی و تاوانی تر هیچ پشت گیرییەکی ناکەین و رێگە دەدەین دادگە رێکاری یاساییان بەرانبەر بگریتەبەر".
س.ر
س.ر
بیروڕا