گێتی
سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێکی سوپای باڵای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت "تۆڵەی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران دەکەینەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە گوندێکی سەوڵاوا کوژرا".
بەرپرسێکی سوپای باڵای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت "تۆڵەی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران دەکەینەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە گوندێکی سەوڵاوا کوژرا".
رۆژی هەینی پێنجی ئابی 2022 سادق حوسێنی، فەرماندەی قەرارگەی شەهرامفەر کە لقی پارێزگای سنەی سوپای پاسدارانە لە قەزای سەوڵاوا رایگەیاندووە "دژبەرانی شۆڕش بە کوشتنی جوتیارێک ئامانجیان ئەوە بوو ئاسایشی پارێزگای سنە تێکبدەن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بە پێویستی دەزانین زۆر بە تووندی بەرەنگاری بکوژانی ئەو جوتیارە ببینەوە و تۆڵەی خوێنی بکەینەوە، دەبێت دوژمنان بزانن ئەو کارەیان بێ وەڵام نامێنێتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی رۆژی 21ی تەمموزی 2022 کەسێک بە ناوی قارەمان شەهیدی، خەڵکی گوندی سورەتوو، کە خانەنشینی سوپای پاسداران بوو، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژرا, تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو کەسەی لەئەستۆ نەگرتووە.
ر. ئ