گێتی
سەربازێكی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، سەربازێكی سوپای وڵاتەكەی لەو ناوچانەی خاكی هەرێمی كوردستان كەوا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە تیادا دەستپێكردووە، كوژرا.
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022، وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "سەرباز رەشاد ئەرگین، رۆژی هەینی بە گوللـەی هێزەكانی پەكەكە بەشێوەیەكی قورس برینداركراوە لەكاتی بەڕێوەبردنی ئەركەكانیدا".
وەزارەتی بەرگریی توركیا ئەوەشی وتووە "سەرەڕای هەموو هەوڵدانێك بۆ رزگاركردنی، بەڵام گیانی لەدەستداوە".
رۆژی 18ی نیسانی رابردوو، هێزەكانی سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی چنگ- كلیلیان بۆ سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد و ناوچەكانی ئاڤاشین و زاب و چەندین ناوچەی تری گرتەوە و تائێستایش بەردەوامی هەیە.
خ. غ