گێتی
پلانێکی داعش پووچەڵدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایدەگەیەنێت، پلانێکی تیرۆریستانی داعشیان پووچەڵکردووەتەوە کە بەنیازبوون کردەوەی تیرۆریستی لەناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئەنجامبدەن.
بەپیی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناخۆی ئێران، هێزەئەمنییەکان توانیویانە لە چەند رۆژی رابردوودا 10 ئەندامی داعش دەستگیربکەن، کە دزەیان کردبووە ناو خاکی ئێران بۆ بە ئەمانجگرتنی رێوڕەسمەکانی ماتەمینی بە بۆنەی مانگی موحەڕەم.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دوای چاودێریکردنی دزەیی تیرۆریستەکان بۆ ناو ئێران، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری ئەو وڵاتەوە تیرۆریستەکانیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەشکردووە، دەستیان بەسەر سەرجەم کەرەستە، تەقەمەنی، ئامێرەکانی پەیوەندی و چەکەکانی ئەو تیرۆریستانەی داعشدا گرتووە.

ر. ئ