گێتی

ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی ئاگربەستیان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی ئاگربەستیان راگەیاند
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە رێکەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی فەڵەستین کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە کاتژمێر 11:30 خولەکی دوێنێ شەو  بە کاتی قودس، ئاگربەستی نێوان  بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی فەڵەستین و ئیسرائیل بە نێوەندگیری میسر کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو رێکەوتنە دوای سێ رۆژ لە بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دێت، کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، بەھۆی بۆردوومانەکانەوە 44 کەس کوژراون کە 15 یان منداڵە، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 360 کەس بەرزبووەتەوە. 

لای خۆیەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لەو ئاگربەستە کرد و سوپاسی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسری کرد، کە رۆڵێکی گەورەی لە گەیشتن بەو رێکەوتنە ھەبووە. 

بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردودا لەگەڵ لێپرسراوانی ناوچەکە کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان کەمبێتەوە و بگەنە چارەسەر. پشتیوانی خۆشی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە لە بەرگریکردن لە خۆی دژی ھەر ھێرش و پەلامارێک. 

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد