گێتی

داعش خۆی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ئەوروپا ئامادە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش خۆی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ئەوروپا ئامادە دەکات
مەودا میدیا- 

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپای لە مەترسی چالاکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەوروپا ئاگادارکردەوە.

ڤیلادیمێر ڤرونکۆف، جێگری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری رێکخراوەکە سەبارەت بە چالاکییەکانی داعش لە ئەوروپا رایگەیاند "گروپی تیرۆریستی داعش سوود لە بارودۆخی نالەباری ئۆکرانیا وەردەگرن و خۆیان بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا ئامادە دەکەن".

 ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە گروپە تووندڕەوەکان سوود لە هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتە پڕ لە کێشەکان وەردەگرن و بارودۆخی شەڕ و تووندوتیژی ئەو وڵاتانە دەقۆزنەوە، بەڵام گروپی تیرۆریستی داعش خوازیارە لە وڵاتانی ئەوروپا دوو دڵی و ترس بڵاوبکاتەوە و بەهێزیی خۆی نیشان بدات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان