گێتی

تورکیا فڕۆکەی ئێف - 16 لە ئەمەریکا دەکڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا فڕۆکەی ئێف - 16 لە ئەمەریکا دەکڕێت
مەودا میدیا-

تیمێکی دانوستانکاری تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی سەربازی ئێف - 16 سەردانی واشنتۆن دەکەن و لەگەڵ لێپرسراوە حکومییەکانی ئەمەریکا کۆدەبنەوە.

خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە کڕین و پڕچەککردنی سوپای وڵاتەکەی بە فڕۆکەی سەربازی ئێف - 16ی ئەمەریکا رایگەیاند "تیمێکی دانوستانکاری تورکیا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەیە، سەردانی واشنتۆن دەکەن".


ئاماژەی بەوەکرد "تیمە دانوستانکارەکەی تورکیا، لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بانگهێشتکراون و رۆژی دووشەممە 15ی ئابی 2022 سەردانی ئەمەریکا دەکەن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، گۆنگرێسی ئەمریکا بە هۆی ناکۆکییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و جموجوڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، بە فرۆشتنی فڕۆکەی سەربازی ئێف - 16 بە تورکیا رازی نییە، هەر لەو چوارچێوەیەدا، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا پێشتر راگەیاند "حکومەتی ئەمەریکا پرۆژەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف - 16 پێشکەش بە گۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان