گێتی
جۆ بایدن ئەندامبوونی سوید و فنلەندای لە ناتۆ واژۆکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا وەک گەورەترین و کاریگەرترین ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پرۆتۆکۆلی ئەندامبوونی سوید و فنلەندای لە (ناتۆ) واژۆکرد.
لە چوارچێوەی رێوڕەسمی واژۆکردنی پرۆتۆکۆلەکەدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "رووسیا و ڤیلادیمێر پۆتن سەرۆکی ئەو وڵاتە، کار بۆ لاوازکردن و هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی ناتۆ دەکەن، بەڵام بە ئەندامبوونی هەر یەک لە سوید و فنلەندا لە بەرەی رۆژهەڵاتەوە هاوپەیمانێتییەکە بەهێزتر دەبێت".
وتیشی "رەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەدەم چونکە ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت لە بەهێزترین هاوپەیمانێتی جیهان ببنە ئەندام و کار بۆ سەقامگیریی جیهان بکەن".
بە پاساوی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە، تورکیا دژی ئەندامبوونی سوید و فنلەندا بوو لە هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەندامانی ناتۆ لە ئیسپانیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "لە بەرانبەر دەستەبەرکردنی دەنگی تورکیا وەک ئەندامی گروپەکە، پێویستە ئەو دوو وڵاتە، هاوکارییەکانیان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان رابگرن و بڕیاری نەفرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە تورکیا هەڵوەشێننەوە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا 23یەمین ئەندامی ناتۆ بوو، واژۆی لەسەر پرسی ئەندامبوونی سوید و فنلەندادا کرد.

س.ر