کوردستانی

رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: پێشنیازمان کردووە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: پێشنیازمان کردووە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت وەکو بزووتنەوەی گۆڕان ستراتیژ و ئامانجمانە و لەگەڵ ئەوەین هەمیشە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەشی خستەڕوو پێشنیازمان خستوەتەڕوو کە‌ دەنگدانی تایبەت نه‌مێنێت.

یاسین حه‌مه‌عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەکو بزووتنەوەی گۆڕان ستراتیژ و ئامانجمانە و لەگەڵ ئەوەین هەمیشە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، سەرجەم ئەو پێشنیازانەشی بۆ هەمواری یاساکە خستومانەتەڕوو لە خزمەتی ئەوەدایە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوام بە پەرۆشەوە بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەین، هاوکار دەبین لەپێناو تێپەڕاندنی لەمپەرەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر هەردوو پرسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، وەکو ئاشکرایە ئەم دوو پرسە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و پێویستی بە سازانی نیشتمانییە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە سورین لەسەری ئه‌وه‌ی تۆماری بایۆمیتری دەنگدان لە کۆمسیۆنەکەی بەغدا وەربگیرێت و بکرێتە بنەما و زۆرینەی لایەنەکان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌مه‌دا هاوڕان، هەروەها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بازنەکانی هەڵبژاردن چوار بازنە بێت و سیستمی دەنگدان سیستمی تێکەڵ بێت (سویدی) و پێشنیازمان خستوەتەڕوو کە‌ دەنگدانی تایبەت نه‌مێنێت و کۆمسیۆن دەتوانێت بە میکانیزمێکی گونجاو رێکیبخات".

سەبارەت بە پێكهاته‌ی کۆمسیۆن یاسین حەمەعەلی وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پارێزگاری لەو پشك پشكێنه‌ی ئێستا بکرێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام ماف بدرێت بە لایەنەکان و گۆڕانکاری لە نوێنەرەکانی خۆیاندا بکەن و کەلێنەکان پڕبکەنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن