گێتی
سعودییە ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتی عومرە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی گەشت و عومرەوە سعودییە بڕیاریدا رێگە بە هەموو جۆرەکانی ڤیزا بدات بەمەبەستی گەشت و عومرە لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە سەردانی سعودییە بکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ سعودییە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی حەجی سعودییەدا هاتووە، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە سعودییە پێی هەستاوە لەپێناو ئاسانکردنی گەشت و گەشتی عومرەکاران.
راشیگەیاندووە، سعودییە رێگەدەدات هاوڵاتییان و گەشتیارانی ئەو وڵاتە لەماوەی گەشتەکەیاندا بتوانن عومرە ئەنجامبدەن لەکاتێکدا وەرگرتنی ڤیزاکە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرەش وەرنەگیرابێت وەک وڵاتانی بەریتانیا و ئەمەریکا و تەواوی وڵاتانی ناسراو بە شنگن.
سعودییە هاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیا و دەزگای گەشتیاری پەسەندکراوی پلاتفۆرمی (مەقام) دەکات، کە رێگە بە ئەگەری بەدەستهێنانی ڤیزەی عومرە دەدات بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لە دەرەوەی سعودییەوە دێن.
ر. ئ