عیراقی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب(هەشت) کردووە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق-دا هاتووە، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت ئەمڕۆ دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت(ئاب)ی فەرمانبەران.

وەزارەتی دارایی عیراق داوا لەسەرجەم یەکەکانی خەرجکردنی سەر بە وەزارەتەکان دەکات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن و بەگوێرەی ئەو خشتەی بۆیان دانراوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، تائێستا لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم وەزارەتەکان تەواونەکردووە و وەک هەمیشە، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی کێشەی تێکەوت و دواخرا.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان