گێتی
ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی پەیوندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق، راپۆرتێكیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
لە نووسراوەکەدا، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، رەخنەی لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عیراق گرت سەبارەت بە نایاساییبوونی کارکردنی کۆمپانیاکانی بواری سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
راپۆرتەکەی ئەنجومەنی پیران، لەلایەن هەر یەک لە بۆب مینیندیز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و جیم ریچ، ئەندامی لیژنەکە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەموریکاوە نووسراوە باس لەوە دەکات "ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی لە بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەمەریکییەکاندا نییە، چونکە زۆربەی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە لە بواری سوتەمەنی کاردەکەن لە هەرێمی کوردستانن".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، داوای لە ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکات.
س.ر