گێتی
بەریتانیا کۆتایی بە قەیرانەکانی عیراق دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە درێژەی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عیراق و دوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی دانوستانی لایەنە ناکۆکەکان، پێشبینیدەکرێت بەریتانیا نێوەندگیری لەنێوان لایەنەکاندا بکات.
پەیمانگەی ئەمەریکا بۆ ئاشتی رایگەیاند "وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمی، نایانەوێت دەست لە کاروباری عیراق وەربدەن و لە بەرژەوەندیی لایەنێک دژی لایەنەکەی دیکە بووەستنەوە".
وتیشی "ئێران و ئەمەریکا و سعودییە و تورکیا و بەریتانیا، پێگەیەکی سیاسی گەورەیان لەناو حزبە عیراقییەکاندا هەیە، بەڵام بۆیان نییە پشتیوانی لە حزبێک بکەن، چونکە ئەگەر هەر وڵاتێک پشتیوانی لە حزبە هاوپەیمانەکەی خۆی بکات، ئەوا وڵاتە رکەبەرەکەیشی دەستپێدەکات و دواتر دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت".
پەیمانگەکە ئەوەیشی خستەڕوو "حکومەتی بەریتانیا بە هۆی پێگە سیاسییە گەورەکەیەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەناو حزبە عیراقییەکان، بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەو بنبەستە سیاسییە، بە نیازە نێوندگیری لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا بکات".
س.ر