گێتی
هەر دایکێک 10 منداڵ بهێنێتە دنیاوە پۆتین بە ملیۆنێک رۆبڵ خەڵاتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی رووسیا لە پرۆژەیەکی نوێدا، بڕیاریدا کار بۆ زیاترکردنی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی بکات. بەجۆرێک خەڵاتێكی گەورە دەبخشرێتە ئەو دایکانەی منداڵ دەهێننە دنیاوە.
ڤیلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، لە نوێترین بڕیاریدا، پرۆژەیەکی کۆنی یەکێتیی سۆڤیەتی خستەوە ناو بەرنامەی کاری حکومەتەکەی. بەپێی ئەو پرۆژەیە، حکومەتی مۆسکۆ بڕی ملیۆنێک رۆبڵ دەبەخشێتە ئەو دایکەی بتوانێت 10 منداڵ یاخود زیاتر بهێنێتە دنیاوە و بەخێویان بکات.
هەروەها ملیۆنێک رۆبڵ، ئێستا یەکسانە بە 16 هەزار 500 دۆلار. ئەوەش لەکاتێکدا دەدرێت بە دایکەکە، کە منداڵی دەیەمیان ببێتە ساڵێک.
بڕیارەکەی ڤیلادیمێر پۆتین لەکاتێکدایە، ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا رۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت، هەروەها رووسیا و ئۆکرانیا، لە شەڕێکی بەردەوامدان.
ر. ئ