گێتی
فەیسبووک بە تایبەت چاودێریی هەژماری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە دیاردەیەکی نایاسایی لەناو بەرکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، کۆمپانیای مێتا لێکۆڵینەوەکانی چڕتر کردووەتەوە و رێکاری پێویستیش لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.
مستەفا ئەیاد، کارمەندی کۆمپانیای مێتا، کە خاوەنداری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەکات. بە تۆڕی هەواڵی یۆرۆنیوزی راگەیاند "کۆمپانیاکەیان سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بەشێوەیەکی ئۆنلاین، لێکۆڵینەوەیەکی لە هەژماری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کردووە".
وتیشی "لەئەنجامدا دەرکەوت، بازاڕی فرۆشتنی چەک بەشێوەی ئۆنلاین، لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا گەرمە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە هۆی نائاشنایی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی فەیسبووک بەرانبەر بە زمانی کوردی، نەیانتوانیوە بە ئاسانی ئەو ئەژمارانە دابخەن، بەڵام لەگەڵ چڕکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان، هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە دەنێن و سەرجەم ئەو ئەژمارانەی چەک دەفرۆشن، چی بە پۆست بێت یان لە کۆمێنت، دادەخرێن".
ر. ئ