کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی ڕاستی تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. ش.) دەستگیرکرد بە تۆمەتی شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل لە جۆری (تاکسی) لە چەند گەڕەکێکی نێو شاری هەولێر و بردنی کەلوپەل و پارە لە نێو ئۆتۆمبێلەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی ناوە بەتاوانەکەیدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بە پێی مادەی (446) لە یاسای سزادان و لەکاتی ئێستادا راگیراوە".
س.ر