گێتی

ئەنفلۆنزای تەماتە بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنفلۆنزای تەماتە بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دۆزینەوەیەکی نوێدا پزیشکەکان هەستیان بە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ کردووە کە کاردەکاتە سەر منداڵان، بە پەتا نوێیەکە دەڵێن "ئەنفلۆنزای تەماتە".

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاویکردووەتەوە، بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی 80 منداڵ لە وڵاتی هیندستان تووشی "ئەنفلۆنزای تەماتە" بوون کە رەنگیان سوور هەڵگەڕاوە و تایەکی بەرزیان هەبووە.

پزیشکەکانی هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە، چونکە نەخۆشییەکی گوازراوەیە و ترسیان هەیە تازەپێگەیشتووانیش تووشی پەتاکە بن.

جەی راداکرشنان، وەزیری تەندروستیی هیندستان رایگەیاند "هەوکردن جۆرێکی تازەی نەخۆشییەکەیە کە کاریگەری لەسەر دەست و پێ و دەمی کەسەکە دەبێت".

دەسەڵاتدارانی هیندستان دوپاتیانکردەوە کە لەم چەند مانگەی دواییدا 80 حاڵەتی ئەنفلۆنزای تەماتە تۆمارکراوە کە لەناو منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵدا بوون، هەروەها پزیشکان دەڵێن "ئەو حاڵەتە نەخۆشییەکی باوە و بەهۆی هەندێک ڤایرۆسەوە لە منداڵاندا دروستدەبێت و کاریگەریی لەسەر پێستییان دەکات ماوەی 3 بۆ 6 رۆژ دەمێنێتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەسانی تووشبوو دەبێت بەردەوام دەستیان بشۆن و نەچنە دەرەوەی ماڵ و شلەمەنی زۆریان پێبدرێت و ئازارشکێن بخۆن لەژێر رێنمایی پزیشک، هەروەها پشوویەکی زۆربدەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن