گێتی
بانگخوازێک دەستدرێژی کردە سەر کچێکی عیراقی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کچێکی عیراقی و بانگخوازێکی میسری دەبنە هاوڕێ و یەکتر دەبینن، کچە عیراقییەکە رایگەیاند لەلایەن بانگخوازەکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کچێکی عیراقی بە ناوی جیهان جەعفەر، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "عەبدوڵا روشدی کە بانگخوازێکی ئایینییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەوادار و بەردەنگی زۆرە، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری".
وتیشی "سەرەتا سەیری ڤیدیۆکانی دەکرد و دواتر پرسیاری شەرعی بۆ بانگخوازەکە دەنارد، پاشان بانگخوازەکە کچە عیراقییەکەی بانگهێشتی میسر کرد و شوقەیەکی تایبەتی بۆ هەردووکیان دابینکرد".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "بانگخوازەکە لە رێی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ دوو کەسدا کردووە و وەک شایەتی مارەبڕینی زەواجی مسیار وەریگرتوون".
لای خۆشیەوە بانگخوازە میسرییەکەیە، ناسین و یەکتربینینی جیهان جەعفەری رەتنەکردەوە، تەنیا رایگەیاند "بە دڵی خۆی چیرۆکەکەی بە خراپی داڕشتووە و رێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگرێتەبەر".
س.ر