گێتی

لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کچێکی دۆگین گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کچێکی دۆگین گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

میدیاکانی روسیا، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی داریا دۆگین، کچی فەیلەسووف و گەورە راوێژکاری رووسیا، ئەلێکسەندەر دۆگینیان راگەیاند.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەیان بەوەکرد "تەقینەوەکە بۆ ئەلێکسەندەر دۆگین دانراوە، بەڵام لەبەرئەوەی کچەکەی ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و لێیخووڕیوە، بۆمبەکە بە داریا دۆگیندا تەقیوەتەوە".

ئەلێکسەندەر دۆگین فەیلەسووف و نووسەرێکی گەورەی رووسیایە، بە ئەقڵی حکومەتی رووسیا و خودی ڤیلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا دادەنرێت، هەروەها بەشێک لە پسپۆڕانی سیاسی و کولتووری، زیندووبوونەوە و هەستانەوەی روسیا لە دوای روخانی یەکێتیی سۆڤیەت، بۆ بۆچوونە فەلسەفییەکانی دۆگین دەگێڕنەوە.

هەروەها حکومەتی ئۆکرانیا لە رابردوودا، داریا دۆگین کچی پرۆفیسۆر دۆگینی بە تاوانباری جەنگ هەژمارکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan