گێتی
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و شتومەک دیاردەی لەشفرۆشی زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەئێستادا قەیرانی ئابووری و دارایی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە لەنێویشیاندا بەریتانیا، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن، شتومەک و پێداویستییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەکی زیاتر لە ژنان و کچانی ئەو وڵاتە روویان لە کاری لەشفرۆشی کردووە.
میدیاکانی بەریتانیا لەرێگەی راپۆرتی ئەو دەزگایانەی کە هاوکاریی ژنان و کچانی ئەو وڵاتەدەکەن، ئاماژە بەوەدەدەن "بۆیەکەم جار لە بەریتانیا ژمارەی کچان و ژنانی ئەو وڵاتە بەو ئاستە روویان لە کاری لەشفرۆشی کردووە، هۆکارەکەش بۆ خراپی باری دارایی و دانی باجی زۆری حکومەت دەگەڕێننەوە".
نووسینەگەی ئاماری نیشتیمانیی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو هەڵئاوسانەی رووی لە وڵاتەکە کردووە لە 40 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە، بەجۆرێک تەنها لە ماوەی دوو مانگدا هەڵئاوسان لە 9.8% بۆ 12.7% بەرزبووەتەوە، دیارترین ئەو بەرهەمانەش کە لەئێستادا نرخەکەیان بەرزبووەتەوە، هێلکە، شیر، پەنیر و نانە.
خراپی باری دارایی و ئابووری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی دیاردەی لەشفرۆشی لە تەواوی وڵاتاندا، بەجۆرێک دەکرێت هەرکاتێک قەیرانی دارایی و هەڵئاوسان لە هەر وڵاتێک بەرزببێتەوە، دیاردەی لەشفرۆشی-یش لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە.
ر. ئ