راپۆرت

مەترسییەكی دیكە بۆ سەر كورد.. رووسیا ئەردۆغان و ئەسەد بۆ ئاشتبوونەوە كۆدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەكی دیكە بۆ سەر كورد.. رووسیا ئەردۆغان و ئەسەد بۆ ئاشتبوونەوە كۆدەكاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی سوریا لە پەراوێزی لووتكەی شەنگەهای لە مانگی ئەیلولی 2022 كۆدەبنەوە دوای ئەوەی لە سەرەتای شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبییەوە ململانێیەكی تووند كەوتە نێو ئەو دوو سەرۆكەوە، سیاسەتڤانێکی باشووری کوردستانیش دەڵێت "هەموو کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی تورکیا لەگەڵ هەر دەوڵەتێکی دیکەی دەوروبەر کە کوردی تیادا بێت، بۆ ئەوەیە چۆن پیلان لە دۆز و دۆسیەی کورد بکەن".

"پۆتین هەردوو سەرۆكەكە كۆدەكاتەوە"
پێشتر و لەكاتی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ رووسیا، ئەردۆغان داوای لە پۆتین كردووە بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونەوەی لووتكەی رێكخراوی شەنگەهای بۆ هاوكاری كە بڕیارە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە ئۆزبەكستان بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی نووسیویەتی "ڤلادیمر پۆتین داوای لە ئەردۆغان كردووە لە كۆبوونەوەی لووتكەی شەنگەهای بەشداربێت، هەروەها هەمان داوای لە بەشار ئەسەدیش كردووە".

"پیلان لە دۆزی كورد دەكەن"
لەبارەی کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتڤانی دیاری باشووری کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی تورکیا لەگەڵ هەر دەوڵەتێکی دیکەی هەرێمی کە کوردی تیادا بێت، بۆ ئەوەیە چۆن پیلان لە دۆز و دۆسیەی کورد بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی دوو ساڵە لە هەوڵی ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیەدان هەتا رووسەکانیش زەمینەیان خۆشکردووە سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی سوریا یەک ببینن، ئەمەش بۆئەوەیە چۆن گەمارۆی کورد بدەن و ئەو پرۆسە سیاسییەی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە لەناوی ببەن، هەروەها پیلانی سەرەکی تورکیا ئەوەیە نزیکەی پێنج ملیۆن عەرەبی سووری کە سەر بە ئیخوانییەکانن لە سوریا دەژین بیانبەنە رۆژئاوای کوردستان و لە ناوچە کوردنیشنەکان جێگیریان بکەن بەناوی ئەوەی ئاوارەکانی سووریا دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان".

ئەو سیاسەتڤانە ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەریکا و زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا دژی ئەو پیلانەی تورکیایە کە بەنیازە لە سووریا جێبەجێی بکات، دەشزانن ئەمە بۆ لەناوبردنی دۆسیەی کوردە، هەتا رووسیاش لە ساڵی رابردوو ناڕەزایی دەربڕی دژ بەم پیلانە، بەڵام نازانرێت هەوڵەکانی ئێستای رووسیا چ ئامانجێکی لەپشتە".

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لەبارەی ئەو پیلانەی تورکیا وتی "بە بڕوای من پیلانی تورکیا دژ بە سوریا سەرناگرێت، چونکە زۆربەی وڵاتان دژی وەستاون".

"ئەردۆغان بۆ سەركەوتنی لە هەڵبژاردن دەچێتە سوریا"
ناوەڕاستی ساڵی 2023، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەدەچێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، خۆی بەربژێردەكات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا هەرچەندە راپرسییەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی سەركەوتنی ئاسان نییە.

خەڵەف غەفور، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە دەڵێت "لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا، سوریا یەكێكە لەو پرسانەی گەرموگوڕ دەبێت، ئەمە پرسی كوردیشی تێكەڵە، ئاوارە سوورییەكان قەیرانی ئابووریی لە توركیا قووڵتر دەكەنەوە، بۆیە ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ سوریا بگاتە رێككەوتن".

دەشڵێت "ئەسەد و ئەردۆغان كۆكن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی وڵاتەكانیان، جگە لەوەش بوونی قەوارەیەكی كوردی رەتدەكەنەوە كە بەڕێوەبەرێتی خۆسەرە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، لای ئەوان كورد تیرۆریست و مەترسین، بۆیە لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەسەد و ئەردۆغان كورد دەكەوێتە بەردەم مەترسییەكی گەورە، ئەوە سەركەوتنیش دەبێت بۆ ئەردۆغان و خاڵی ئەرێنی دەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان