گێتی

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە سەدر دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە سەدر دەگرێت
مەودا میدیا-

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەگکرتووەکان لە عیراق رەخنەی لە هەڵوێستی لایەنگرانی سەدر لە بەرانبەر خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا گرت.

سەبارەت بەو پرسە، نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یونامی)، رایگەیاند "پێویستە بەبێ هیچ رێگرییەک دادگە و دەسەڵاتی دادوەری لە خزمەتی هەموو عیراقییەکاندا بێت".

وتیشی "داواشیکرد رێز لە ناوەندە یاسایی و دەستوورییەکانی عیراق بگێرێت و شکۆی یاسا نەشکێنرێت".

هەروەها باسی لەوەشکرد "خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سیمایەکی دیموکراسی هەموو کۆمەڵگەیەکە، بەڵام پاراستنی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دەستوور، پێویستییەکی حاشا هەڵنگرە".

ئەوەش لەکاتێکدایە لایەنگرانی سەدر لە بەغدا لەبەردەم بارەگای سەرەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عیراق کۆبوونەوە. بەو هۆیەشەوە دەسەڵاتی باڵای دادوەری تەواوی چالاکی دادگەکانی لە عیراقدا راگرت.

ن. ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان