گێتی

پلانی بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و گرانی سەریگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلانی بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و گرانی سەریگرت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بڕیاردرا بە هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەرنگاری برسێتی و گرانی ببنەوە لە جیهاندا، هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.

وەزارەتی كشتوكاڵی ئۆكرانیا، رایگەیاند "دوای رێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكەی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا و توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رەوانەكردنی بەروبوومە دانەوێڵەییەكان، رێژەی هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا بۆ بازاڕەكانی جیهان گەیشتە 720 هەزار تەن".

وتیشی "بەپێی ئەو رێكەوتننامەیە، هەناردەكردنی بەروبوومە دانەوێڵەییەكان بەردەوام دەبێت و چاوەڕێ دەكرێت هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان بگاتە چوار ملیۆن تۆن".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "رێژەی هەناردەكردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانی ئۆكرانیا بۆ بازاڕەكانی جیهان، لەدوای دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان رووسیا و مۆسکۆوە، بۆ نیوە كەمبووەتەوە".

رووسیا و ئۆکرانیا پێکەوە گەورەترین بەرهەمهێنەری بەروبوومە دانەوێڵەییەکانی جیهانن. دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند. بەو هۆیەوە قەیرانی خۆراک و گەنم لە جیهاندا سەریهەڵدا.

ن. ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان