گێتی
لە ئەمەریکاوە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات دەستبەکار بن بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشە ناوخۆییەکانی عیراق بهێنن.
مایکڵ ماکۆڵ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و یەکێک لەسەرکردە کۆماریخوازەکانی ئەو وڵاتە داوایکرد "حکومەتی واشنگتۆن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشە سیاسییەکانی عیراق، دەست لە کاروباری ناوخۆی عیراق وەربدات".
وتیشی "حکومەتی ئەمەریکا دەتوانێت کاریگەریی گەورەی بەسەر ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقەوە هەبێت".
هەروەها باسی لەوەشکرد "پێویستە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقدا رۆڵی خۆی بگێڕێت".
ن. ن