گێتی
سپیرمی ئەو سەربازە ئەمەریکیانەی لە عیراق ژیاون هەڵدەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی ئەمەریکا لە نوێترین هەوڵیدا بۆ لێکۆڵینەوە لە ژیان و کێشەی سەربازەکانی، بڕیاریدا لە توێژینەوەیەکی درێژماوە لەسەر سپێرمی هەزار سەرباز ئەنجامبدرێت.
هەروەها لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا سپێرمی ئەو هەزار سەربازە، کە لە عیراق و ئەفغانستان لە ریزەکانی مارێنز و یەکە سەربازییەکانی سوپای ئەمەریکادا کاریان کردووە، وەردەگیرێت و دەخرێتە بەفرگرەوە.
لای خۆشیەوە یەکێک لەو پسپۆڕانەی سەرپەرەشتی توێژینەوە لە سپێرمی سەربازە ئەمەریکییەکان دەکات رایگەیاند "قۆناغی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان تەواوبووە و سپێرمەکان لە بەفرگری تایبەتدا هەڵدەگیرێت دوای ماوەیەکی دیکە بۆ بەراورد و لێکۆڵینەوەی وردتر، سپێرمەکان دەردهێنرێتەوە و رەوانەی تاقیگە تایبەتەکان دەکرێت".
هاوکات باسی لەوەشکرد "بەشێکی زۆری ئەو سەربازە ئەمەریکیانەی لە عیراق و ئەفغانستان لە ریزی سوپادا کاریان کردووە، دوای گەڕانەوەیان تووشی کێشەی گەورە بوونەتەوە".
وتیشی "گەورەترین کێشەی سەربازەکان، نەزۆکییە. بۆیە لێکۆڵینەوە لە سپێرمەکانیان دەکرێت".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "زۆر ئەو سەربازانەی لە بەرەی پێشەوەی جەنگەکاندا بوون، بە هۆی مادە کیمیاوییەکان و ئاگر و فشاری دەرونی و راچەڵەکینەوە تۆویان پەڕیوە و نەزۆک بوون".
ن. ن