گێتی

رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لە دژی کورد کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لە دژی کورد کرا
مەودا میدیا-

حکومەتەکانی تورکیا و ئێران و سوریا بە هاوکاری و نێوەندگیری رووسیا کار بۆ گەمارۆدانی کورد و کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.

نافع عەبدوڵا، یەکێکە لە سەرکردەکانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "نزیکبوونەوە و رێککەوتنی نێوان سوریا و تورکیا بە تەواوی دژی کوردە، چونکە تورکیا خوازیارە گەمارۆی کوردستان بدات و رژێمی سوریاش بە نیازە دەسەڵاتی خۆی لە هەموو ناوچە کوردنشینەکانی رۆژئاوای کوردستاندا بسەپێنێت".

وتیشی "کۆبوونەوەی لوتکەی تاران لەنێوان سەرۆکی رووسیا و ئێران و تورکیا بۆ دژایەتی کورد و لەناوبردنی ئەزموونی رۆژئاوای کوردستانە".

هاوکات نافع عەبدوڵا داوای لە ئەمەریکا کرد "هاوکاری کورد بکات لە رۆژئاوی کوردستان و رێگە نەدرێ جارێکی تر کورد ئاوارە و ماڵوێران  بێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان