گێتی
ئەمەریکا هێرشیکردە سەر پێگەی گروپە چەکدارەکان لە سووریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا لە هێرشێکدا بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی "نزیک لە ئێران" سێ ئۆتۆمبێل-یان تێکشکاندووە و "دوو بۆ سێ چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئیران-یشیان کووشتووە" ئەوەش بەپێی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا.
جەنەراڵ مایکڵ ئیرک، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عیراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەهۆی پێشبینی زیادبوونی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر پێگە و بنکەکانی ئەمەریکا لە سووریا".
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا روونیکردەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و سوریا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و "توانایەکی تەواویان هەیە بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا، هەروەها متمانەی تەواویان هەیە بە پاراستنی هێزەکانمان و هاوبەشەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکان".
بەیاننامەکەی جەنەراڵ مایکڵ ئیرک لەدوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر دوو پێگەی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و بەهۆیەوە "سێ ئۆتۆمبێل و کەرەستەی هاویشتنی مووشەکیان تێکشکاندووە و دوو بۆ سێ چەکداریش کوژراون".
ئەوە لەکاتێکدایە لەپێشتردا چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک گوندی سەوز لە سووریا کراو بەهۆیەوە سەربازێکی ئەمەریکی برینداربوو.
ر. ئ