گێتی

بۆ یەكەمجارە روودەدات.. پێكهاتەی حكومەتێك 33 وەزیرە و وەزیری كاروباری قاوە و رۆنی خورمای بۆ دیاریكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەكەمجارە روودەدات.. پێكهاتەی حكومەتێك 33 وەزیرە و وەزیری كاروباری قاوە و رۆنی خورمای بۆ دیاریكراوە
مەودا میدیا- 

سەرۆك وەزیرانی گینیا پێكهاتەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد و بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ نەك هەر خەڵكانی نوێی لەخۆگرتووە، بەڵكو كۆمەڵێك پۆست و پایەی تێدا داناوە كە تاكو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان نەبووە.

بەپێی پێكهاتەی حكومەتەكە نوێیەكە، وەزیری قاوە، وەزیری رۆنی خورما دیاریكراون ئەمە جگە لەوەی وەزیری كشتوكاڵیش بوونی هەیە.

جەیمس ماراب، سەرۆك وەزیرانی نوێی گینیا رایگەیاندووە "ئەو وەزیرە نوێیانە بۆ ئەوەیە حكومەت پەیوەستبوونی تەواوەتی بە بەرهەمی سەرەكیی كشتوكاڵەوە هەبێت".

ماراب ئەوەشی وتوە كە حكومەتەكەی لە 33 وەزیر پێكدێت و بەشێوەیەكی سەرەكی گرنگی بە كشتوكاڵ دەدەن بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئەو كەرتە لە وڵاتەكەدا.

ماراب رایگەیاندووە "كشتوكاڵ بوارێكی گرنگە و حكومەت دەتوانێت پێشیبخات، زۆرینەی خەڵكی وڵات خەریكی كشتوكاڵن و زەوی و خەڵكمان هەیە و لەسەر حكومەتە ئەو كەرتە زیاتر پێشبخات".

راشیگەیاندووە "وەزارەتی قاوە و وەزارەتی رۆنی خورما شانبەشانی وەزارەتی كشتوكاڵ سەرپەرشتی پرۆسەی بەرەوپێشچوونی كەرتی كشتوكاڵ دەكەن".

ر.ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان