گێتی

لەمەولا برنج بە ئاسانی دەستناکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەولا برنج بە ئاسانی دەستناکەوێت
مەودا میدیا-

بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە ئاستی بەرهەمهێنانی برنج و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان بە تەواوی کەم بووتەوە، بەو هۆیەشەوە نرخەکەی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە تەواوی گرانبوو.

وڵاتی هیندستان گەورەترین هەناردەکاری برنجە لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە بە ملیۆنان تەن برنج هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات ئەمساڵ بە هۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاو لەلایەک و وشکبوونی هەوا و نەمانی شێی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەڵتوک 40% بەرهەمی برنج لە ئاستی جیهاندا کەمبووەتەوە، کە بەشێکی زۆری لە هیندستان بەرهەمدەهات.

هاوکات لێپرسراوە حکومییەکانی هندستان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی رایانگەیاند "زیاتر لە 12%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی هیندستان کە یەکسانە بە ملیۆنان دۆنم زەوی بەراو، وشکی کردووە و چیتر بە کەڵکی کێڵان نایات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان