گێتی
لەمەولا رێ لە خۆڵبارین دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوێکی باڵای حکومەتی ئێران پلانێکی درێژمەودای لەنێوان ئێران و عیراق و سوریا راگەیاند بۆ بەرنگاربوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین.
عەلی سەلاجقە، سەرۆكی دامەزراوەی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاند "بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلەكانی خۆڵبارین، پسپۆڕانی بواری ژینگەی هەر یەك لە وڵاتانی عیراق و ئێران و سوریا کۆبوونەتەوە و بەرنامەیەکی چڕیان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین داناوە".
وتیشی "پلان و بەرنامەی پسپۆڕانی ژینگە زیاتر لە 10 ساڵ دەخایەنێت".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "بەشێک لە پلانی بەرنگاربوونەوەی خۆڵبارین، بریتییە لە بوژانەوەی کشتوکاڵ و رووبەری سەوزایی".
ئەوەش لەکاتێکدایە بە هۆی گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانی عیراقەوە لەلایەن ئێران و تورکیا، بەشێکی گەورەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی باشووری عیراق وشکبوون. هەروەها زۆربەی دەشتەکانی ئەو ناوچانە گۆڕاون و بوون بە بیابان.
ر. ئ