گێتی
رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئاستێکی ترسناکدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هێشتا لە ئاستێکی ترسناکدایە، هاوکات بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو هەزاران هاوڵاتی ئێرانی سەردانی هەرێم بکەن.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاند "لە مانگی رابردوودا 1825 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە".
وتیشی "رۆژانە لەنێوان 50 تاوەکو 90 کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن".
سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون و مردن بە هۆی کۆرۆناوە، حکومەتی ئێران بڕیاریدا هاوردەکردنی ڤاکسین بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت و لەبری ڤاکسینی بیانی ڤاکسینی ئێرانی بەکاربهێنن.
ئەوەش لەکاتێدایە بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە هەزاران زیارەتکاری ئێرانی، بە مەبەستی زیارەت بە بۆنەی چلەی ئیمام حسێنەوە، لە خاڵی سنووری باشماغ بێنە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

ر. ئ