کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتووە بڕی 900 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ئاب(هەشت) ئامادەیە، میدیای فەرمی یەکێتیش دەڵێت "بڕیارە ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکرێت".

پێگەی گەلی کوردستان کە بە میدیای فەرمی یەکێتی هەژماردەکرێت لە بابەتێکدا رایگەیاندووە، وابڕیارە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی مووچە بەهەمان میكانیزمی پێشو دەستپێبكات و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەستە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بە وەزارەتەکانی ته‌ندروستى و پێشمه‌رگه‌ دەستپێدەکات.

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "هەموو 25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت"، بەڵام بەبیانووی جۆراوجۆر هەموو مانگێک دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد