گێتی
ئۆکرانیا بەردەوامە لە هەناردەکردنی دانەوێڵە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەنتەری هەماهەنگی بۆ پرسی دانەوێڵەی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت رێگەیانداوە حەوت کەشتی بارهەڵگر لە چوارچێوەی رێککەوتنی خۆراکدا لەگەڵ رووسیا بەندەرەکانی ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.
لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری هەماهەنگی بۆ پرسی دانەوێڵەی ئۆکرانیا رایگەیاند " لە چوارچێوەی رێککەوتنی خۆراکدا لەگەڵ رووسیا رێگەیانداوە حەوت کەشتی بارهەڵگر بەندەرەکانی ئۆکرانیا بەجێبهێڵن".
سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو حەوت کەشتییە بە گشتی 210 هەزار و 294 تۆن دانەوێڵە و بەرهەمی خۆراکیان هەڵگرتووە و کە بۆ چەند وڵاتێکی جیاواز بەڕێکراوە لەوانەش، ئیتاڵیا، چین، میسر، رۆتەردام، رۆمانیا، ئیسپانیا، تورکیا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرهەمەکان بریتین لە گەنم، گەنمەشامی، جۆ کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەڕێدەکرێن بۆ ئەو وڵاتان.
لە رۆژی 22ی تەموزی 2022 لە ئەستەنبوڵ بە نێوەندگیری تورکیا رێککەوتن لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکرانیان بۆ وڵاتان.
س.ر