نیاز  بەكر حەلواچی

نیاز بەكر حەلواچی

گرنگیی پەروەردەی سەردەمیانە

پەروەردە فاكتەرێكی سەرەكییە لە بونیادنانی نەوەیەكی بیرمەند و هۆشیار ئەگەر خاڵی هاوبەشی مامۆستا و خوێندكار رێكبخرێت تاوەكو پرۆسەی پەروەردە دروست و سەردەمیانە و بەڕێوەبچێت لەنیو سەدەی داهاتوودا ئەنجامە ئەرێنییەكان بەدەستدێت كە نەوەیەكی رۆشنبیرو بە توانا بێتە بەرهەم. لە هەرێمی كوردستان هەوڵدراوە، بەڵام بچوكترین خاڵ بەرچاو دەكەوێت بەهۆی هۆكاری سیاسی و ئابووری و ...هتد، ئەگەر لە مافی مامۆستا و خوێندكارەوە دەستپێبكەین زۆر بابەت لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، لە مافی مامۆستایان دەستپێبكەین.

 - پێویستە بارودۆخی مامۆستایان لەڕووی زانستی و دەروونی و ئابووری و یاسايی..هتد، لەبەرچاو بگیرێت ئەگەر مامۆستا بە حەزی خۆی بەتوانایەكی زانستی خۆڕسكانە پیشەكەی هەڵبژاردبێت ئەو مووچەی  وەریدەگرێت لە ئاست هیلاكی و سەرجەم تایبەتمەندییەكانی بێت، هەلومەرجی زانستی بۆ  بڕەخسێنرێت یاسایەكی دوور لە توندڕەوی  بەرپرسیارێتی پەروەردە بگرێتە ئەستۆ ئەوا خاڵی ئەرێنی بەرەو زیاتر بەدەست دێت. شوێنی نیشتەجێبوون و ئارامی لایەنی كۆمەڵایەتی و ئەو بینایەی دوامی تێدا دەكات لەڕووی تەكنیكی هونەری سەردەمیانە بێت گشت  كەلوپەل و كەرەستەكانی قوتابخانە تێروپڕبێت مامۆستا بە جۆش و خرۆشێكی پەروەردەیی و زانستیانە دێتە ناو واقیعی پیشەكەی بەرەو پێشەوەی دەبات، لەهەمان كاتدا  بەڕێوەبەر كەسایەتییەكی هێمن و لێبوردە و ژیر بێ لە مامەلەی رۆژانە و رەوشتی پیشەكەی بپارێزێت و پیرۆز رایبگرێت ئەوا لایەنی ئیجابی خێراتر دەبێت، بوونی یاسای پەروەردەی كە لە هەموو بارودۆخێكدا مافی مادی و مەعنەوی و هەیبەتی مامۆستا بپارێزێت ئەوا مامۆستا دڵنیایی تاكەكەسی خۆی بەدەست دێنێ لە هەمان كاتدا یاساكانی پەروەردە شكۆی مامۆستا و خوێندكار بپارێزێت باری سەرشانی مامۆستا و خوێندكار قورستر نەكات لە توانای پیشەییان زیاتر نەكات پەروەردە لەگرژی و ئاڵۆزی دەپارێزرێت مامۆستا وەك مامۆستایانی وڵاتە ئەوروپییەكان دەتوانین بڵێین ئامانجەكە پێكدێت.

 - ئەگەر بێینە سەر مافی خوێندكار دوولایەن بەرپرسیارە لێرەدا لەهەر كەموكوڕییەك بە پلەی یەكەم خێزان، دووەم قوتابخانە، ئەگەر خێزان لە مناڵییەوە منداڵەكەی پەروەردەیەكی دروستییانە دوور لە زۆرلێكردن و بێزاری و تووندتیژی بێت، ئەوا خوێندكارێكی لەسەرخۆ و بیرمەند دێتە قوتابخانە، چونكە خێزان و پەروەردەی خێزانی گەورەترین قوتابخانەی بوونیات نانی كەسێتی مرۆڤە، بە پلەی دووەم قوتابخانە تەواوكەر و راستكەرەوەی ئەو كەموكوڕی و هەڵانەیە كە بەسەریدا تێپەڕیوە چۆن؟ ئەگەر خوێندكار لە ژینگەیەكی ئارام و رۆشنبیر پەروەردە بكرێت كە دێتە قوتابخانە بە ئاسانی و بەتواناتر خوێندن بە رێدەكات، ئەگەر كەلوپەل و هۆكارەكانی خوێندن هەبێت پەیوەندییەكی دروست و سەردەمیانە لەنێوان خوێندكار و مامۆستا بێت ئەوا هەنگاوی بەرەوپێش چوونی پەروەردە مەودایەكی باشتر داگیردەكات، ئەو رێڕەوە زانستییەی دەیخوێنێت لەئاستی تەمەنی بێت بێزار نابێت وانەی هونەرو وەرزش هەموو رۆژێک بیخوێنێت زۆر دروستە، لەڕووی ئابووری و دەروونییە و خوێندكار بێ كێشە بێت سەركەوتوودەبێت لەڕێگەی سیمینار و كۆڕ و كۆبوونەوە هۆشیاری دەروونی هۆشیاربكرێنەوە، گەشتی زانستییان بۆ بكرێت پاداشت بكرێن لەكاتی چالاكیدا ئەوە پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ خوێندكار بوونی یاسایەكی پەروەردەی كە رێگربێت لەبەردەم لادانی كۆمەڵایەتی تاوەكو خوێندكار هەست بە بەرپرسارێتی بكات، فێری خۆشەویستی نیشتمان و زمان و هونەر و رەوشت بكرێت بەدڵنییاییەوە داهاتوویەكی گەشتر لەوە بە دەست دێت ئەگەر لەبەردەم خەونی خوێندكاران بەربەستی مادی نەكرێتە رێگر بۆ بەدیهاتنی خەونەكانیان، ئەوەی باسم كردووە زۆر بابەتی زیاتر هەڵدەگرێت كە بمانەوێت لە رێگەی پەروەردە و زانستەوە كۆمەڵگەیەكی تەندروست و بە مەعریفە و رۆشنبیر پێکبهێنین.

 خ.غ
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan