گێتی
مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن نامەیەک ئاراستەی بەرپرسانی ئەمەریکا دەکەن و هۆشداری دەدەن و دەڵێن "نەوتی هەرێمی کوردستان لە داڕمان نزیکە".
بەپێی نامەیەکی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن کە ئاراستەی پەیوەندیدارى ئەمەریکیان کردووە سەبارەت بە نەوتى هەرێمى کوردستان هۆشدارییان داوە کەرتى نەوتى هەرێمى کوردستان لە روخان نزیکبووەتەوە.
لە نامەکەدا ئەو کۆمپانیان نەوتییانە داوایانکردووە، ئەمەریکا لەڕێگەى فشارەوە کاریگەرى لەسەر عیراق دروستبکات، تاوەکو بتوانێت کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عیراق چارەسەربکات، هەروەها هۆشدارییان داوە ئابوورى هەرێمى کوردستان لەسەر نەوت بنیاتنراوە ئەگەربێت و ئەوە لەدەستبدات ئەوا تووشى روخانی ئابووری دەبێت.
س.ر