عیراقی

کورد بەشداری دەنگدان بە کابینەکەی عەللاوی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورد بەشداری دەنگدان بە کابینەکەی عەللاوی دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

بڕیارە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆبێتەوە و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە پەرلەمانتارای کورد بەشداری نەکەن لە کۆبوونەوەکە".

تەها حمد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانی کورد بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق نەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاساییە و تایبەتە بە دەنگدان بە کابینەکە محەمەد تۆفیق عەللاوی، هەروەها ئەگەر ژمارەیی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکە بن کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەر ئامادە نەبوون ئەوکاتە کۆبوونەوەکە بەڕێوە ناچێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان دوخرا بۆ دوێنی شەممە، بەڵام لەسەر داوای عەللاوی کۆبوونەوەکەی دوێنی دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان