گێتی

سه‌رۆكی چیچان ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی چیچان ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

سه‌رۆكی هه‌رێمی چیچان له‌دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات رایگه‌یاندووه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌ و پشوو ده‌دات.

ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی هه‌رێمی چیچان له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌ تێلیگرامی خۆی رایگه‌یاندووه‌ "ئیتر مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌كی درێژی نادیار پشووبده‌م و هه‌ستم به‌وه‌كردووه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌م پۆسته‌دام و پێم وابێ كاتی جێهێشتنی هاتووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "نامه‌وێت ببمه‌ میوانێكی بارگران هه‌روه‌ك چیچانییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر میوان له‌كاتی دیاریكراودا خۆی بڕوات ئه‌وا كاره‌كه‌ به‌چێژتر ده‌بێت".

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م وته‌یه‌ی قادیرۆڤ به‌شێك له‌ میدیا جیهانییه‌كانی وه‌ك سكای نیوز بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی چیچان به‌م قسانه‌ی ده‌یه‌وێت هاوكاری زیاتر له‌ كۆشكی كرملینه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت چوونكه‌ پێشتریش ئه‌م قسانه‌ی كردووه‌.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان