گێتی
هێلیکۆپتەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتەخوارەوە، کە ژمارەیک سەربازی تێدابووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتەخوارەوە، کە ژمارەیک سەربازی تێدابووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ئەو هێلیکۆپتەرە کە دوێنێ چواری ئەیلولی 2022 باکووری عیراق کەوتووەتەخوارەوە، هەشت کەسی تێدابووە کە حەوتیان رزگارکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، یەکێک لەوانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
شەوی رابردوو ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە ژمارەیەک چالاکی جیادا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک لە باشووری کوردستان "21 سەربازی تورکیا کوژراون، سەرەڕای ئەوەش هێلیکۆپتەرێک خراوەتەخوارەوە و سەنگەرێکیش تێک شکێندراوە".
ر. ئ
ر. ئ