جیهانی

تورکیا داوایەک ئاراستەی روسیا و ئەمریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا داوایەک ئاراستەی روسیا و ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا-

وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگەیاند هێشتا ئه‌مەریكا و روسیا ئه‌ركی خۆیان له‌ سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆیە وەزیری بەرگری تورکیا داوا له‌ ئه‌مەریكا و رووسیا ده‌كات، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن لەو ناوچانە.

خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگەیاند "هێشتا ئه‌مەریكا و روسیا ئه‌ركی خۆیان له‌ سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ئه‌وان ره‌خنه‌ داگیركردنی خاكی سوریا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ به‌ راست ده‌زانن".

خولوسی ئاكار وتیشی "داوا له‌ ئه‌مەریكا و روسیا ده‌كەم، ئه‌ركی خۆیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ سووریا جێبه‌جێ بكه‌ن".

وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەشدا "ئامانجی ئه‌وان پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریایه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ چاوی له‌ داگیركردنی خاكی سوریا نییه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان