گێتی
یۆنان دیواری کۆنکرێتی زیاتر لە سنوورەکانی دروست دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ رێگریکردن لە ھاتنی کۆچبەران، حکومەتی یۆنان دیواری زیاتر لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا دروست دەکات.
بۆ رێگریکردن لە ھاتنی کۆچبەران، حکومەتی یۆنان دیواری زیاتر لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا دروست دەکات.
لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دورگەی ئیفرۆس تاکیس تیدۆریاکاکۆس، وەزیری پاراستنی ھاوڵاتییانی یۆنان رایگەیاند، 140 کلیۆمەتر دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی زیاد دەکەن بۆ سەر ئەو دیوارە 40 کیلۆمەترییەی کە لەسەر رووباری مەریچ دروستکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی یۆنان ئامێری چاودێری ئەلکترۆنی نوێ و بەلەم و فڕۆکەی دیکە بۆ چاودێرکردنی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا دابین دەکات، گەڕانەکانیش لە سنوورەکە چڕتر دەکرێنەوە و ھێزی زیاتر رەوانەی سنورەکان دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست روو لە ئەوروپا دەکەن لەڕێگەی تورکیاوە دەچنە یۆنان و لەوێشەوە دەپەڕنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
ر. ئ
ئەوە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست روو لە ئەوروپا دەکەن لەڕێگەی تورکیاوە دەچنە یۆنان و لەوێشەوە دەپەڕنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
ر. ئ