عیراقی
متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جارێكی تر متمانەدا بە كابینەكەی محەمەد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق داوخرا، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت تا ئێستا كاتی كۆبوونەوەی داهاتوو دیارینەكراوە.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی تەواونەكرنی رێژەی یاسایی ئەندامان، دەنگدان و متمانەدا بە كابینەكەی عەللاوی دواخرا".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵگیراو تائێستا كاتی كۆبوونەوەی داهاتوو دیارینەكراوە".
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بەهۆی تەواونەكردنی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە دواخرابوو.