گێتی
به‌رزی نرخی وزه یه‌كه‌مین كێشه‌ی رووبه‌ڕووی سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه‌كه‌ی به‌ریتانیا كرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
لیز تره‌س بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن پارتی كرێكاران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی تووند بوه‌وه.
ناوه‌نده هه‌واڵییه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه "له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌دا سێركیێر ستارمه‌ر، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی به‌رزی نرخی وزه و پسوڵه‌ی غازی ماڵان و به‌رزی نرخی پێداویستییه‌كانی رۆژانه ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات كردووه".
باس له‌وه‌شكراوه "سه‌رۆك وه‌زیران له وه‌ڵامدا پێی وتووه، هه‌موو هه‌وڵَێكی خۆی ده‌دات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی وڵات به‌ره‌و سه‌قامگیری بگه‌ڕێنێته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كان لیز تره‌س ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادكردنی باجی زیاتر به‌سه‌ر خاوه‌نكار و كۆمپانیاكان نیم و ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی وڵات".
ر. ئ